* ئایا جیاوازى لە نێوان Dualcore و Dore2Duo دەزانیت ؟ جیاوازی نێوان شیکه‌ره‌وه‌کانی Dual Core و Core 2 Duo چیه ؟ یه‌که‌م : Dual Core ئه‌مه‌یان وه‌شانێکی نوێی شیکه‌ره‌وه‌کان (Processor) ه‌کانی ئینتڵه که پێک دێن له دوو ناوک یان ته‌به‌قه (Layer) له جێی یه‌ک ناوک که له شیکه‌ره‌وه‌کانی پێش‌و دا هه‌بوون ، که هێزه‌که‌ی به ڕێژه‌ی %٢٠ زیاد ده‌کات و توانایی پێ ده‌به‌خشێت . هه‌روه‌ها ته‌کنۆلۆجیایه‌کی تری به ناوی Nano 80 نانۆی ٨٠ وه تێدا به کار هاتووه که یارمه‌تی ده‌دات له که‌م کردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیه‌که‌ی له کاتی کار کردن دا . له‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه دا ئه‌وه ڕوون ده‌کاته‌وه که چۆن Process ه‌کان یان Thread ه‌کان که ڕووداوه‌کانن له سه‌ر دوو Layer دابه‌ش ده‌بن و له یه‌ک کاتدا ده‌توانێت چه‌ند کردارێک جێبه‌جێ بکات له هه‌مانی کاتی شیکار کردنێک دا . ئه‌م جۆره کاشه‌کانیان (Cache) له ٢ مێگا.. پێک دێت و له‌ره‌له‌ره‌که‌یان ده‌گاته 800MHZ له هه‌ندێک جۆریاندا و ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌کات که کارێکی زۆر مه‌زن بکات ، به‌ڵام هێزه‌که‌ی ناگات به نه‌وه‌ی دوای ئه‌مان که بریتیه له Core 2 Duo . دووه‌م : Core 2 Duoئه‌م جۆره‌یان به‌هێزترین جۆره و کارێکی زۆر بێ وێنه ده‌کات ، به‌ڵام هه‌ندێک جار تێکه‌ڵ بونێک له نێوان ئه‌م و Core 2 Extreme ڕوو ده‌دات له ناو به‌کارهێنه‌راندا ، که Core 2 Extreme بریتیه له وه‌شانێکی تایبه‌تی Core 2 Duo یه به ناوی x6800 که نرخیان ده‌گاته ١٠٠٠ دۆلار و هێزیان %٧٠ زیاتره له هێزی شیکه‌ره‌وه کۆنه‌کان . ئه‌م جۆره‌یان تایبه‌تمه‌ندیه‌کی نوێی تێدایه ئه‌ویش که‌م کردنه‌وه‌ی به کار هێنانی وزه‌یه به شێوه‌یه‌ک که له ٢٩١ ملیۆن ترانزیسته‌ر پێک دێت و وزه‌ی %٤٠ له پرۆسیسه‌ره‌کانی تر که‌متر کار ده‌کات ، ئه‌م جۆره‌یان کاشه‌کانیان (Cache) ده‌گاته ٤ مێگا.. و له‌ره‌له‌ره‌که‌یان ده‌گاته 1066Mhz و خێرایه‌که‌ی ده‌گاته 2.93 ، به‌ڵام هێزه‌که‌ی زیاتره له خێرایی 3.8 ى شیکه‌ره‌وه‌کانی پێش‌و .ئه‌گه‌ر به‌راوردی نرخه‌کانیان بکه‌ین ئه‌وا ، شیکه‌ره‌وه‌ی Core 2 Duo Extreme x6800 به خێرایی 2،93 Ghz ده‌کاته ٩٩٩ دۆلار به‌ڵام پڕۆسیسه‌ری Core 2 Duo E6300 ده‌کاته ١٨٣ دۆلار.