ماڵپه‌رى یه‌كێتى ئه‌ندازیاران , بریتیه له بڵند گۆى ئه‌ندازیاران له‌سه‌ر تۆرِى ئینتهنێتى جیهانى . به مه‌به‌ستى زیاتر ناساندنى یه‌كێتى ئه‌ندازیارانى كوردســــــتان و ئه‌ندازیارانى كورد و كار و پرِۆژه ئه‌ندازه‌ییه كوردیه‌كان به دونیاى ئه‌ندازه‌یى ده‌ره‌وه .
هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستى ده‌رخستنى رِووى گشتى ئه‌ندازیاران و شارستانیه‌تى و ئاستى زانستى ئه‌ندازیارانى كورد و كوردستان و پێشكه‌ووتنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان .
به‌هه‌مان شێوه بۆ دروست كردن و توند و تۆڵكردنى رِا یهڵى په‌یوه‌ندى ئه‌ندازیارانى كورد به ئه‌ندازیارانى دونیاوه به‌مه‌به‌ستى ئاڵوگۆرِ كردنى زانسـت و زانیارى له‌سه‌رجه‌م پسپۆریه ئهندازهییهكاندا .
به هیواى ئه‌وه‌ى ئه‌م ماڵپهرِه ببێته هۆكارى پێشكه‌وتن و گه‌شه سه‌ندنى په‌یوه‌ندیه‌كان و ئاستى زانیاریه‌كان له‌گه‌ڵ دونیاى پێشكه‌وتووى ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ خزمه‌تى زیاترى ئه‌ندازیاران و كوردستان .
خوازیارین كه سه‌رجه‌م ئه‌ندازیارانى ئازیز بهبیرورِاو پێشنیاز و زانست و زانیاریه‌كانیان ماڵپه‌ره‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن .
لەگەڵ ڕێزى بەڕێوەبەرى ماڵپەر ( زەردەشت على مستەفا )
ژماره‌ى ته‌له‌فۆن : 0533501103