ئه‌م گۆڤاره گۆڤارێكى زانستى ئه‌ندازیاریه و تایبه‌ته به كاروبارى ئه‌ندازیاران و وه‌رزانه ده‌رده‌چێت . خاوه‌نى ئیمتیازى یه‌كێتى ئه‌ندازیارانى كوردستانه و یه‌كه‌م ژماره‌ى له ڕێكه‌وتى { 27 / 4 / 2002 } ده‌رچووه و تا ئێستا (( 32 )) ژماره‌ى لێ ده‌ركراوه و ماوه‌ى ( 8 ) ساڵه به‌رده‌وامه . گۆڤاره‌كه له سه‌ره‌تاى ده‌رچوونیه‌وه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى و پێشكه‌وتنى به‌خۆیه‌وه بینیوه له ڕووى سیما و ناوه‌ڕۆكه‌وه و ژماره دواى ژماره گه‌شه و پێشكه‌وتنى زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و دروشمى (( به‌رده‌وام ده‌بین له پێناو گه‌یشتن به ئاینده )) داى هه‌ڵگرتووه . ئه‌م به‌ڕێزانه سه‌رنوسه‌رى گۆڤاره‌كه بوون :- 1 - ئه‌ندازیار ( ته‌یب جبار ئه‌مین ) له ژماره { 1 تا ژماره 7 }
2 - ئه‌ندازیار ( نه‌وزاد عوسمان عبدالرحمن ) ناسراو به { نه‌وازدى موهه‌ندیس } له ژماره { 8 وه تاكو ئێستا }
ئه‌م به‌رِێزانه‌ش كارى دیزاینه‌رى گۆڤاره‌كه‌یان رِاپه‌رِاندووه :- 1 - به‌رِێز ( ئالان على ئیسماعیل ) له ژماره { 1 وه تا ژماره 17 }
2 - به‌رِێز ( زه‌رده‌شت على مصطفى ) له ژماره { 18 وه تا ژماره 28 }
3 - به‌رِێز ( ڕێبین حمه غریب ) له ژماره { 29 وه تاكو ئێستا }
|