
* سیستەمێکى زۆر پێویستە و زۆر سەرکەوتووە لە بوارى کۆمپیوتەردا چونکە جارى وا هەیە کە فایل یان دۆکۆمێنت یان بەرنامە لە دەستمان دەردەچێت یان دەسڕێتەوە ئەوا لە ڕێگەى ئەم سیستەمە بەهێزەوە دەیگەڕێنینەوە .. ئاسانیەکى ترى ئەم سیستەمە ئەوەیە کە پێویست بە داگرتن ناکات لەناو کۆمپیوتەرەکەدا هەیە ... چۆنیەتى جێبەجێ کردنى کردارەکە بەم جۆرەیە ..
پاشان بە شێوەیەکى ئاسایى سیستەمەکە دەکرێتەوە وەک وێنەى ( 2 )
لەم بەشە تازەیەدا سێ داواکارى هەیە بەڵام دوو داواکارى سەرەکى هەیە کە تۆ پێویستە بیزانیت و کارى پێ بکەیت
Restore my computer to an earlier time سیستەمى کۆمپیوتەرەکەت بۆ دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ڕۆژ و کاتەى کە دەست نیشانى دەکەیت ، وە لە داواکارى دووەمدا کە نوسراوە Create a restore point ئەوە پێشتر خۆمان کاتێکمان دیارى کردووە دەى گێڕینەوە بۆ ئەو کاتە ، لێرەدا ئێمە داواکارى یەکەم جێبەجێ دەکەین و پاشان Next دەکەین دەچینە بەشێکى نوێوە وەک لە وێنەى ( 3 )دا نیشان دراوە .

لێرەدا ئێمە هەڵدەستین بە دەستنیشان کردنى ئەو ڕۆژ و مانگە کە دیارى دەکەین و کرتە لەسەر Next دەکەین بەشێکى تر نیشان ئەدات وەک لە وێنەى
(4 )دا دیارى کراوە .
پاشان کرتە لەسەر Next دەکەین کۆمپیوتەرەکە ڕیستارت دەبێتەوە و دەست ئەکات بە کردارى System Restore بەشێکى نوێمان نیشان دەدات وەک لە وێنەى ( 5 )دا نیشان دراوە .

پاشان کرتە لەسەر OK دەکەین ئەم شێوەیە کردارەکەمان ئەنجام درا .