تۆ ئێستا له‌ ناوه‌وه‌ نيت ! چوونه‌ ناوه‌وه‌

گرنگى و دانانى ووشەى نهێنى ( پاسۆرد ) بۆ کۆمپیوتەر و فلاشەکانمان بۆچى گرنگە ؟

* ئایا لەکاتى بەکار هێنانى هێلى ئەنتەرنێت لە لایەن کەسانێکەوە چاودێرى دەکرێین ؟
بەکارهێنانى تۆڕى بێ تەل بەبێ ووشەى نهێنى ( پاسۆرد ) و زیانەکانى !
ئەو کۆمپیوتەرەى کە بۆ ئاسانى شاردنەوە و هەڵگرتنى زانیاریە تایبەتیەکانمان متمانەمان  پێ کردووە تا چەند نهێنى پارێزێکى باوەڕپێکراوە؟ ئەو زانیارییانەى کە تیایدا هەڵمان گرتووە کامەیان نهێنى یەو کامەیان نهێنى نى یە ؟
کاتێک ناسنامە بزر دەکەین پەنا بۆ پۆلیس و لە ڕۆژنامەکان بانگەوازى بۆ دەکەین.چونکە ئەو کەسەى کە ناسنامەکەمان دەدۆزێتەوە بەناوى ئێمە دەتوانێ چەندەها کارى نایاسایى بکات  . لەپڕ بەو شتەى کە هیچ کاتێک لە خەیاڵمان نەبووە تاوانبار بکرێین. پێشتر ئەو مەترسیانە لە ڕێگاى ناسنامەو بەڵگەنامەوە بوو ئێستا هەموو جۆرە زانیاریێک گواستراوەتەوە بۆ ناوەندى ئەلیکترۆنیات و هەمان مەترسى لە ڕێگاى دایە. زۆر کەس هەن لەبەر ئەوەى لە مێژ نیە کە کۆمپیتەر هاتۆتە نێو دنیاى ئێمە ، تا ئێستا ئاگادار نین لە ڕێگاى ئەم ئامێرەوە چ جۆرە مەترسیەک دێتە ڕێگایان . زۆرێک لە بەکارهێنەرانى کۆمپیوتەر لە بارەى کۆمپیوتەرو داَنیایى کۆمپیوتەر زانیاریەکى ئەوتۆیان نى یە.        بآ ئاگان کە ئەو زانیاریانەى کە لە لاى ئەوان گرنگ نى یە بکەوێتە دەست کەسانێکى خراپ چ جۆرە مەترسیەک دەهێنێتە کایەوە.
لە گەڵ بڵاوبونەوەى ئینتەرنێت کە ئێستا بە لایەنى کەم لەلایەن زۆربەى ماڵەکانى کوردستان بە کاردێت زۆر مەترسى دەهێنێتە ڕێمان ، بۆ ئەوەى خۆمان بپارێزین لەو مەترسیانە فەرموون ئێوەو چەند ئامۆژگاریەکى خۆپاراستن :-
1- دڵنیایى کۆمپیوتەر
خاوەنى کۆمپیوتەر پێویستە لە کاتى کردنەوەى کۆمپیوتەر پاسۆرد دابنێت. لەهەر کردنەوەیەک لەوانەیە چەند چرکەیەک لە دەست بدات تا پاسۆردەکە دەنوسێت بەڵام لە ڕووى دڵنیاییەوە زۆر شت قازانج دەکات. لە کاتى کردنەوەى کۆمپیوتەر دوو جۆرە پاسوۆرد هەیە
 ڕ‌) پاسوۆردى بایۆس (Bios password)
ئەو پاسوۆردەیە کە کاتێک کۆمپیوتەر دەکرێتەوە بەڵام پێش ئەوەى سیستەمى کارپێکردن دەست بەکاربێت دادەنرێت ئەمەش لەسەر چەند چیپێکى ناو مەزەر بۆرد(Motherboard)ەکەیە. ئەگەر پاسوۆردەکە نەزانرێت ئەوا کۆمپیوتەرەکە ناکرێتەوە. هەرچەندە شکاندنى ئەم جۆرە پاسوۆردە زەحمەت دیارە بەڵام دەکرێ بە لابردنى پاترى کۆمپیوتەرەکە بشکێنرێ.
ب‌) پاسوۆردى سیستەمى کارپێکردن (OS password) ئەو پاسۆردەیە کەبۆ سیستەمى کارپێکردن دادەنرێت. ئەمەش هەرچەندە کردنەوەى زەحمەتە بەڵام  بە هۆى سى دى یەکى تایبەتى یەوە  دەتوانرێ بگۆڕدرێت، لەوانەیە وا بیر بکەنەوە (( ئەگەر هەردووکیان بشکێندرێت ئایا ئێمە بۆچى پاسۆرد دادەنێین؟)) ، مەبەست لە دانانى پاسوۆرد بۆ ئەوەیە هەرکەسەو بێت و نەتوانێت کۆمپیوتەرەکەمان بکاتەوە. تەنها پسپۆرەکان دەتوانن ئەم پاسۆردانە بشکێنن. ئەگەر پسپۆرەکانیش نەیان توانییایە پاسۆرد بشکێنن ئەوا لە کاتى لەبیرچوونەوەیەکى پاسۆرد زۆر شت وون دەبوو.
 2- دڵنیایى فایلەکان:-
ئەوانەى ڕاهاتوون لەسەر دانانى پاسۆرد لەسەر فایلەکان لە چەند چرکەیەک زیاتر هیچى تر زیان ناکەن. بۆئەوەى فایلەکانت باوەڕپێکراو بن جۆرەها ڕێگا بەکاربهێنە بۆ دانانى پاسۆرد. بەتایبەتى ئەو فایلانەى کە تایبەتین ونهێنین ناتەوێت بکەوێتە دەست کەسانى تر بۆ ئەوەى لە شوێنى دڵنیا دابن ئەو پرۆگرامانەى (word، excel) کە تایبەتمەندى پاسۆردیان هەیە بەکاربهێنە. بەڵام ئەوەش لەبیرنەکەیت کە ئەم پاسۆردانەش بەئاسانى دەتوانرێت بشکێنرێت. مەبەست لەمەش ئەوەیە ئەو کەسەى فایلەکەى کەوتۆتە دەست ئیشەکەى تۆزێک زەحمەتتر دەبێت . ئەوکەسانەى کە ترسى خوا و ویژدانیان نى یە لەم دونیایە کە هەر ڕۆژەو جۆرەها فراوان بوون لەڕووى خەڵەتاندن بەخۆیەوە دەبینێت کە هیچ لایەک باوەڕپێکراو نین وە فایلەکان بە هیچ شێوەیەک پارێزراو نین. بۆ ئەوەى زیاتر کۆمپیوتەرەکەمان باوەرپێکراوبێت دەبێت زیاتر پاسۆرد بەکاربهێنین وە ئەو پرۆگرامانە دابنێین کە پاسۆرد دادەنێن.
3- دڵنیایى لە ئینتەرنێت
لەگەڵ ئەوەى ئاسانکارى  کردووە لەگەیاندن و گواستنەوەى زانیارى بەڵام لەگەڵ خۆى هەندێک کێشە ومەترسى هێناوە ، بۆیە پێویستە دژە ڤایرۆس و دژە تڕوجان (anti Trojan) بەکاربهێنین.ئەمانەش هیچیان کارى ئەوى تریان ناکات، هەریەکەیان تایبەتمەندى خۆى هەیە. ئەگەر تۆ کرێدیت کارت(credit card) یان حیسابى بانکت هەیە ئەوا بە هیچ شێوەیەک لە قاوەخانە(internet cafe) یان کۆمپیوتەرێکى باوەڕپێنەکراو مەیان کەوە وە هەموو فایلێک کە لە ئینتەرنێت دادەبەزێنى بە جۆرە دژە ڤایرۆسێک تاقى بکەرەوە وە پێویستە دژە ڤایرۆسەکەت نوێ کرابێتەوە(update) بەماناى ئەوەى داتابەیسەکەى نوێ بێت لە ئینتەرنێت وەرگیرابێت . چەندین ڤایرۆس هەیە لەمانە فێڵبازترینیان ڤایرۆسى جۆرى تروجان (Trojan) ە. هیچ کەسێک نایەوێ لەلایەن کەسانى ترەوە چاودێرى بکرێ، بەڵام ئەم تروجانە کارى چاودێرى کردن وجاسوسى و کۆنتڕۆڵکردنى زانیاریەکانە ئەمەش لەبەر ئەوەى زیان بە کۆمپیوتەرەکانمان ناگەیەنێت بۆیە کەم هەستى پێدەکەین، تەنیا لە ڕێگەى پرۆگرامى دژە تروجانەوە نەبێت دەرناکەون . هەندێک لە پڕۆگرامەکانى گفتوگۆکردن(chat) بۆ ئەم مەبەستە دروستکراون. بۆیە هەرشتێک یان هەر پڕۆگرامێک کە دابەزاندنى بێ بەرامبەر بوو ( Free ) پێویستە بە دژە ڤایرۆس تاقى بکەینەوە. نابێت ئەوە لەبیرکەین کە هەموو جۆرە زانیاریەک لە ئەنتەرنێت دەتوانرێت چاودێرى بکرێت. لەکاتى نامە ناردن یاخوود چات ناردنى زانیارى تایبەتى زۆر مەترسیدارە.وە پێویست ناکات پاسۆرد بدەینە کەسانى ناسیاو، ئەگەر زۆر پێویست بوو ئەوا دەکرێ پاسۆردێکى تر بۆ ئەوان دانێین . ئەگەر لەسەر کۆمپیوتەر هەڵسایت ئەوا فایلى کراوە یاخوود e-mail ى کراوە بەهیچ شێوەیەک بەجێ مەهێڵە.
 4- دڵنیابوون لە ئیمەیل(نامەى ئەلیکترۆنى):-
دەزانى کۆمپیوتەر یەکێک لە ڕێگاکانیان بۆ بەدیهێنانى ئامانجەکانیان ڕێگاى ئیمەیلە. ستراتیژیەتى ئەو کەسانە لەسەر خاڵە بێ هێزەکانى مرۆڤ بنیات نراوە. ئەم جۆرە کەسانە بە نامەیەکى سەرنج ڕاکێش بۆ خاوەنى ئیمەیلەکان کاردەکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان. هەر ئیمەیلێک کە خاوەنەکەیتان نەناسى ئەوا بە هیچ شێوەیەک نەیکەنەوەو پێش ئەوەى کلیکى لەسەر بکەین پێویستە بسڕدرێنەوە. بەتایبەتى کاتێک ئیمەیلێک دێت بەناوى بانکێک بۆ ئەوەى ڕەقەمى حیسابی بانقت نوێ کەیتەوە ئەوا یەکێکە لە مەترسیدارترین تەڵە دزەکان دەیکەن. مەبەست لەمەش بەناوى دامەزراوەکى باوەڕپێکراوەوە دزینى پاسوۆردى بانقە یان زانیارى تایبەتی یە. هیچ جۆرە دامەزراوێک بەم جۆرە ئیمەیلانە داوا ناکەن کە پاسوۆرد نوێ بکەیتەوە. ئەگەر ویستیان زانیاریەکان نوێ بکرێتەوە ئەوا ئەو کەسە بانگ دەکەن بۆ دامەزراوەکە ئینجا بە شێوەیەکى ڕەسمى زانییاریەکان نوێ دەکرێنەوە. ئەم جۆرە نامانە فایلى زیادە لەخۆیەوە دەگرێ. ئەو فایلانەى کە لەلایەن کەسانى نەناسراو بە ئیمەیل دێت ئەوا بەشێوەیەکى زۆر ڤایرۆسە. وە ئەو فایلانەى کە لەلاى کەسانى ناسراو بۆ تۆ دێت بۆ دڵنیایى بە دژە ڤایرۆسێک تاقى بکەرەوە ئەگەر لە کۆمپیوتەرەکەى تۆ ئیمەیلى یەکێک تووشى ڤایرۆس بووبێت ئەوا بەڕێگاى ئیمەیل تووشى تۆش دەبێت.
5- دڵنیابوون لە تۆڕى بێ تەل (wireless )
تۆڕى بێ تەل هاوشان لەگەل لابتۆپ (laptop) بە شێوەیەکى فراوان بڵاو بۆتەوە بەڵام بە شێوەیەکى گشتى بە کارهێنەرانى ئەم جۆرە ئامێرە خاوەنى زانیارى ئەوتۆ نین لە بارەى پاسوۆرد و دڵنیایى بۆ ئەم ئامێرە هەموو ڕۆژێک لە بڵاوکراوەکان دەبینین کە هاکەرەکان لە ڕێگاى ئینتەرنێت چ جۆرە فێڵبازیەک دەکەن ئەمەش یەکێکە لەم نیشانەیە .
مۆدێمى بێ تەل 50-100 مەتر بە دەوورى خۆى دەتوانرێت ئامێرى تریش پەیوەنى پى بکات و بچێتە سەر هێلى ئینتەرنێـت وە هەمان کات بچێتە ناو کۆمپیوتەرەکانى تر ، ئەگەر ووترا (( ئەمە چ زیانێکى بۆ من هەیە من لە سەر هێل بم با خەلکى تریش لە سەر هەمان هێل بێت ؟)) پێش هەموو شتآ چونکە هەمان هێل بە کار دەهێنین خێرایى ئینتەرنێت کەم دەبێتەوە بەڵام مەترسیدارترین ئەوە کاتێک کە کەسێکى نیاز خراپ هەمان هێل بە کاردەهێنێت و چەندەها کارى خراپ ئەنجام دەدات بەم هۆیەش کەسە خاوەن مۆدێمەکەش تووشى سزا دەبێت وەکو ئەوە وایە کە خۆى کارەکەى ئەنجام دابى ،چونکە بۆ ئەوەى بچیتە ناو ئینتەرنێت هەر کەسە و پڕۆتۆکۆڵى تایبەتى خۆى دەبى (IP ) ، وە ئەم (IP )ەش لە لایەن ئەو کۆمپانیایە دەدەرێتە ئەو کەسەى کە بەشدارە لەم کۆمپانیایە و خاوەنى مۆدێمەکە کە کارى خراپى لە سەر کراوە جا لە بە ر ئەمانە پێویستە پاسوۆرد لە ەسر تۆڕە بى تەلەکەمان دابنێین بۆ هەموو کەسآ نەتوانآ بچێتە سەر هێلەکەمان .
تایبەتمەندیەکانى پاسوۆرد دانان
پێویستە بەلایەنى کەم لە هەشت خانە پێک هاتبى ئەگەر پێویستى کرد ئەوا زیاتریش بآ باشترە . خۆت دوور بگرە لە بەکارهێنانى ناو ، نازناو ، ڕۆژى لە دایک بوون ، ژمارەى قوتابخانە یاخود ناوى ووڵات بۆ پاسوۆرد چونکە ئەمانە بە ئاسانى پێشبینى دەکرێت دەتوانرێت پاسوۆردەکە پێبینى بکرێت بە چەند جارێک تاقى کردنەوە ، ژمارە ، پیتى گەورە و بچوک ن هێما و شتى تێکەلڕ بە کارب]َنە بۆ دانانى پاسوۆرد لە سەر ئامێرەکەت ، نابآ ئەمەش لە بیر بکەین هیچ پاسوۆردێک نیە نەشکێندرێت تەنها ئەوە هەیە کە هەندى پاسوۆرد شکاندنیان زەحمەتە .
لە ناو بردنى زانیاریە نەویستراوەکان :
ئەو زانیاریانیەى کە دەتەوێ نەکەوێتە دەستى کەسانى ترەوە وە خۆشت پیچویستت پێیان نەماوە تەنها بە سڕینەوەى لە کۆمپیوتەر دەتوانرێت دووبارە بگەڕێندرێتەوە . لەم ڕۆژانەى ئێمە دا دەتوانرێت زانیارى دووبارە بگەڕێنرێتەوە لەو سى دى یانەى کە پارچە بوون ئەگەر سى دى بەشى سەرەوەى تێک چووبێت ئەوا زانیاریەکان نامێنێت بەڵام ئەگەر بەشى خوارەوەى تێک چووبێت ئەوا دەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە جا بۆ ئەوەى زانیاریەکانمان نەکەوێتە دەست کەسانى نیاز خراپ ئەوا پێویستە پاسوۆرد لە سەر کۆمپیوتەر و تۆڕى بێ تەل و فلاش و ئامێرەکانى تر دابنێین وە ئەو سى دى یانە بسوتێنین کە پێویستمان پى نەماوە ئەمانەش هەمووى بۆ دڵنیا بوونە لە کۆمپیوتەرەکە .

 

ئا / زەردەشت على سۆرانى


Otel Tekstili antalya escort sakarya escort mersin escort gaziantep escort diyarbakir escort manisa escort bursa escort kayseri escort tekirdağ escort ankara escort adana escort ad?yaman escort afyon escort> ağrı escort ayd?n escort balıkesir escort çanakkale escort çorum escort denizli escort elaz?? escort erzurum escort eskişehir escort hatay escort istanbul escort izmir escort kocaeli escort konya escort kütahya escort malatya escort mardin escort muğla escort ordu escort samsun escort sivas escort tokat escort trabzon escort urfa escort van escort zonguldak escort batman escort şırnak escort osmaniye escort giresun escort ?sparta escort aksaray escort yozgat escort edirne escort düzce escort kastamonu escort uşak escort niğde escort rize escort amasya escort bolu escort alanya escort buca escort bornova escort izmit escort gebze escort fethiye escort bodrum escort manavgat escort alsancak escort kızılay escort eryaman escort sincan escort çorlu escort adana escort