* پێشه کی (SMTP) کورتکراوه‌ی (Simple Mail Transfer Protocol)ـه، واته "پرۆتۆکۆلی سانا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی ئه‌له‌کترۆنی". بریتییه له پرۆتۆکۆلی (پێوانه‌یی standard)ی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی ئه‌له‌کترۆنی له نێوان کۆمپیوته‌ره لێکبه‌ستراوه‌کانی (ڕایه‌ڵه network)یه‌کدا.
پرۆتۆکۆلی (SMTP) ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ (TCP) کار ده‌کات و (به‌ش port)ی ژماره (٢٥) به‌کار دێنێت، له پێکهاته‌دا زۆر ساده‌یه و ته‌نها له ڕاگواستنی په‌یام له ڕایه‌ڵه‌دا ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت. پێناسی ئه‌م پرۆتۆکۆله به دوو شێواز له (RFC-821) و (MIL-STD-1781)دا شی کراوه‌ته‌وه، گه‌رچی هه‌ردوو پێناسه‌که له ناوه‌ڕۆکدا هاوواتان.
شێوه‌ی کارکردن(SMTP) کاری ناردنی (پۆست mail) به‌ڕێگه‌ی (خاڵ-بۆ-خاڵ p-to-p) ئه‌نجام ده‌دات. به‌هۆی ڕاسته‌وخۆناردنی پۆست، پشتبه‌ست نییه به‌و خانه‌خوێیانه‌ی له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌ن، هه‌ر کات گه‌یشتنی پۆست له به‌رامبه‌ره‌وه هه‌ڵه‌ی نیشان دا، ڕاسته‌وخۆ سیسته‌مه ناوخۆیییه‌که ڕایده‌گه‌یه‌نێت و نێره‌ر ئاگادار ده‌کرێته‌وه. بێگومان ده‌کرێت پۆسته‌که بخرێته ڕیزێکی چاوه‌ڕوانییه‌وه و له کاتێکی دیاریکراودا له‌لایه‌ن ڕاژه‌کاره‌که‌وه بنێردرێت.
لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که خراپیی ئه‌م جۆره کارکردنه ـ ڕاسته‌وخۆ ـ ئه‌وه‌یه که هه‌ردوولا ده‌بێت سیسته‌مه‌کانیان ئاماده‌باش بن بۆ وه‌رگرتن و ناردن، ته‌مه‌کانیش هه‌میشه له‌و باره‌دا نین، به‌تایبه‌ت لاپ‌تۆپ یان کۆمپیوته‌ری که‌سی که ئێواران ده‌کوژێته‌وه و سه‌رهێڵ onlineنامێنێت.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه پێویست ده‌کات تایبه‌تمه‌ندیی (DNS-system) به‌کار ببرێت، تاکوو له بری ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێکردنی پۆسته‌که، ڕه‌وانه‌ی (پۆستڕاژه‌کار mail-server)ێک بکرێت پاشان ڕاژه‌کاره‌که ڕه‌وانه‌ی ڕاژه‌خوازه‌که‌ی ده‌کات له کاتی (سه‌رهێڵ online)بوونیدا.
پرۆتۆکۆلی (SMTP) له کاتی گواستنه‌وه‌ی په‌یامه‌کاندا گوێ نادات به ناوه‌ڕۆک و شێوازی په‌یامه‌که.
کڵێشه‌ی پێناسکراو به‌گوێره‌ی (RFC-822)په‌یامێک له چه‌ند دێڕێک زانیاریی سه‌ره‌تا (header) پێک دێت و، پاشان به‌دوایدا ده‌قی په‌یامه‌که، واته ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی که به (جه‌سته‌ی په‌یام Message Body) ناو ده‌برێت.
نێوانی ئه‌م دوو به‌شه دێڕێکی به‌تاڵه، له به‌شی سه‌ره‌تادا (کلیله‌وشه Key-word) و نرخێک ده‌بینرێت.
کلیله‌وشه Key-wordبریتییه له وشه‌پارێزراوه‌کان که له‌م بواره‌دا ته‌رخان کراون بۆ نواندنی کرداره‌کانی په‌یامگۆڕکێ، وه‌ک: (بۆ To)، (له From)، (بابه‌ت Subject)، (ڕێکه‌وت Date) ... وه هه‌روه‌ها په‌یامی نێره‌ر، وه‌رگر، ناونیشانی په‌یامه‌که و کاتی نووسینی په‌یامه‌که.
جه‌سته‌ی په‌یام Message Bodyده‌قی په‌یامه‌که، یاخود ناوه‌ڕۆکه‌که ده‌گرێته‌وه که نێره‌ر ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێت به وه‌رگری په‌یام. له‌سه‌ر شێوازی (7bit – ASCII) بنیات ده‌نرێت. قه‌باره‌ی ده‌ق سنووری بۆ ده‌ستنیشان نه‌کراوه.
فرمانه‌کانی (SMTP)شێوازی پێوانه‌ییی فرمانه‌کانی (SMTP) له یه‌ک وشه یان بڕگه‌یه‌ک پێک دێت، هه‌موو فرمانێک به کۆدێکی چوارخانه‌یی ده‌ست پێ ده‌کات، ئه‌م فرمانانه‌ی خواره‌وه جێگیرن و له پرۆتۆکۆله‌که‌دا پێناسیان بۆ دانراوه:
Hello، Mail، Recipient، Data، Reset، Send، Send or Mail، Send and Mail، Verify، Expand، Help، No-Operation، Quit، Turn
له‌خواره‌وه باسیان ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ چۆنێتیی ڕێنووسه‌که‌یاندا:
سڵاو Hello
له ڕێگه‌ی ئه‌م فرمانه‌وه (پۆستڕاژه‌خواز Mail-Client) خۆی به (پۆستڕاژه‌کار mail-server) ده‌ناسێنێت.
شێوازی نووسین:
HELO
ئه‌م فرمانه له سه‌ره‌تای په‌ره‌پێدانی پرۆتۆکۆله‌که به HELO host ده‌نووسرا.
پۆست Mail
له‌ڕێگه‌یه‌وه، ناونیشانی نێره‌ر (پۆستنێره‌ر mail-sender) ده‌ستنیشان ده‌کرێت، تاکوو ڕاژه‌کاره‌که هه‌ڵه یان وه‌ڵامی هاتوو بگه‌یه‌نێت به ئه‌م ناونیشانه.
شێوازی نووسین:
MAIL FROM:
وه‌رگر Recipient ناونیشانی وه‌رگر، ده‌ستنیشان ده‌کات په‌یامه‌که بۆ کێ ڕه‌وانه بکرێت. ده‌کرێت چه‌ند وه‌رگرێک یه‌ک به‌دوای یه‌ک پێناس بکرێن، واته هه‌مان پۆست هاوکات بۆ که‌سانی تریش ڕه‌وانه بکرێت.
شێوازی نووسین:
RCPT TO:
دراوه Data ده‌قی په‌یامی نووسراو ده‌ستنیشان ده‌کات.
وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باس کرا، له‌سه‌ر شێوازی
(٧ بیت – ئاسکی) پێک ده‌هێنرێت، کۆتاییی ده‌قه‌که‌ش به دێڕێک ده‌بێت که سه‌ره‌تای به خاڵ ده‌ست پێ بکات، یاخود به‌م شێوه‌یه:
سه‌ری دێڕ خاڵ سه‌ری دێڕ CR LF . CR LF
ئه‌م زنجیره نووسه‌یه لای وه‌رگر به‌شێوه‌ی خۆکار ده‌سڕدرێته‌وه.
شێوازی نووسین:
DATA
ڕێکخستنه‌وه Reset
له ڕێی ئه‌م فرمانه‌وه کاری په‌یامی نێردراو ده‌وه‌ستێنرێت.
شێوازی نووسین:
RSET
ناردن Send
ئه‌م فرمانه به‌کارده‌برێت بۆ ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێکردنی پۆسته‌که.
گه‌ر له‌و کاته‌دا به‌کارهێنه‌ر له‌ڕایه‌ڵه‌دا چالاک نه‌بێت، واته (ده‌رهێڵ offline) بێت، ئه‌وا په‌یامناردنه‌که به هه‌ڵه وه‌ڵام ده‌داته‌وه. (هه‌ڵه‌کۆد Error code)ی ژماره (٤٥٠) وه‌ک وه‌ڵام ده‌نێرێت (کرداره‌که ناتوانرێت ئه‌نجام بدرێت، (سندووقی پۆست mail box)ه‌که ئاماده‌باش نییه.
کاری ئه‌م فرمانه کاتێک کۆتاییی پێ دێت که پۆسته‌که بگه‌یه‌نێته وێستگه‌ی ڕاژه‌کاره‌که به‌ته‌واوه‌تی.
شێوازی نووسین:
SEND FROM
ناردن یان پۆست Send or Mail
به‌هۆیه‌وه په‌یامێک ڕه‌وانه‌ی (وێستگه Terminal) ده‌کرێت، گه‌ر وێستگه‌که ئاماده نه‌بوو ئه‌وا په‌یامه‌که ڕه‌وانه (forward)ی سندووقی پۆسته‌ی به‌کارهێنه‌ره‌که - لێره‌دا نێره‌ر - ده‌کرێت.
ئه‌م فرمانه کاتێک کۆتاییی به ئه‌رکه‌که‌ی ده‌هێنێت که په‌یامه‌که بگاته وێستگه یاخود به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌وانه‌ی سندووقی پۆسته‌ی نێره‌ر بێته‌وه.
شێوازی نووسین:
SOML FROM
ناردن و پۆست Send and Mail
به‌هۆیه‌وه په‌یامێک ڕه‌وانه‌ی وێستگه و سندووقی پۆستی به‌کارهێنه‌ر ده‌کرێت.
شێوازی نووسین:
SAML FROM
پاسادانکردن Verify
ئه‌م فرمانه ڕێگه‌خۆش ده‌کات بۆ پشکنینی ناوی به‌کارهێنه‌ر، وه‌کوو وه‌ڵامیش پرۆتۆکۆله‌که ناونیشانی ته‌واو و ناوی به‌کارهێنه‌ر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
شێوازی نووسین:
VRFY
فراوانکردن Expand
له‌ڕێگه‌یه‌وه پرسیاری لیستی پۆسته‌کان mail list ده‌کرێت.
وه‌ڵامی ئه‌م فرمانه لیستێکه که ناو و ناونیشانی سندووقی پۆسته‌ی هه‌موو به‌شداربووه‌کانی تیایه.
شێوازی نووسین:
EXPN
یارمه‌تی Help
له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت یارمه‌تی و زانیاری له‌سه‌ر (SMTP) و به‌کارهێنانی فرمانه‌کانی وه‌ربگیرێت.
شێوازی نووسین:
HELP
کرده‌کاری نه No-Operation
فرمانی (NOOP) داوای وه‌ڵامی (OK) ده‌کات له ڕاژه‌کاره‌که بۆ ئه‌و په‌یامه‌ی که نێردراوه. گه‌ر ڕاژه‌کار له‌په‌یوه‌ندیدا مابێته‌وه ئه‌وا وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
شێوازی نووسین:
NOOP
ده‌رچوون Quit
کۆتایی به‌کاری (SMTP) ده‌هێنێت و دای ده‌خات.
شێوازی نووسین:
QUIT
هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه Turn
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی کاری ڕاژه‌کار ده‌کات بۆ ڕاژه‌خواز.
شێوازی نووسین:
TURN
کاردانه‌وه و وه‌ڵامه‌کان Replies)وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرۆتۆکۆلی (SMTP) بۆ ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و داخوازییانه‌ی که له‌ڕێگه‌ی فرمانه‌کانی سه‌ره‌وه وتووێژی له‌گه‌ڵ کرا، به‌شێوه‌ی ژماره و ده‌ق ده‌بێت.
ژماره‌یه‌کی سێ خانه‌یی که جیاکه‌ره‌وه‌ی جۆری ڕه‌فتارکردنی پرۆتۆکۆله‌که‌یه به‌دوایدا ده‌قێک وه‌کوو ڕوونکردنه‌وه دێت. وه‌ک له‌م نموونه‌یه‌دا دیاره:
RSET250 Reset state ناردنی داخوازی له به‌کارهێنه‌ره‌وه وه‌ڵامی پرۆتۆکۆله‌که
ڕاژه‌کاره‌که وه‌ڵامی هه‌موو فرمانێک ده‌داته‌وه؛ وه‌ڵامه‌که ده‌ری ده‌خات که فرمانه‌که‌ی ئه‌نجام داوه، چاوه‌ڕێی فرمانی تر ده‌کات، یاخود هه‌ڵه ڕووی داوه ئیدی له فرمانه‌که‌دا یان له سیسته‌مه‌که‌دا بێت.
ئا / زەردەشت على سۆرانى
|