بەرنامەى ( Publisher ) بەرنامەیەکى زۆر گرنگە و زۆر کارى گرنگ و پێویست و جۆرا و جۆرى پێ دەکرێت دەتوانین چەندەها کارى چاک و جوانى پێ دروست بکەین ئەم بەرنامەیە لە ناو ( مایکرۆسۆف ئۆفیس )دا هەیە . لێرەدا باس لە چۆنیەتى دروست کردنى ڕۆژمێرێک دەکەین .. پاش ئەوەى بەرنامەکەمان کردەوە دەچینە سەر Design sets وە لە وێنەى
( 1 )دا ڕوونە .

پاشان Accent Box Calendar هەڵدەبژێرین وەک لە وێنەى ( 2 )دا ڕوونە .

دواى ئەو یەکێک لەو شێوانە هەڵدەبژێرین کە خۆمان حەزمان لێیەتى ئێمە لێرەدا Yearly هەڵدەبژێرین کە هەموو مانگەکانمان پێشان دەدات وەک لە وێنەى
( 3 )دا ڕوونە .

دواى ئەوە دەچینە سەر Publication Designs لە وێدە شێوەیەکى جوان دیارى دەکەین بۆى وەک لە وێنەى ( 4 )دا ڕوونە .

دواى ئەوەى دیاریمان کرد بە دڵى خۆمان گۆڕانکارى تێدا دەکەین و پاشان خەزنى دەکەین لەناو کۆمپیوتەرەکەماندا و ئەگەر Printerمان هەبوو ئەوا چاپى دەکەین .
ئا / زەردەشت على سۆرانى