*بەدڵناییەوە ئەو گرفتە زۆرجاران بۆ ئێوە هاتۆتە پێش کە پرۆگرامێکتان کردۆتەوە، بەڵام لەناکاو پرۆگرامەکە جام دەکات و ئەم پەیامە دێتە سەر شاشەکە. (Not Responding). ئاسانترین شێواز کە هەموو لایەک دەیگرنە بەر داگرتنی سێ دوگمەی Ctrl+Alt+Delete پێکەوەیە. پاشان پرۆگرامی End Taskە تاکو پرۆگرامە جام کراوەکە دابخرێ، بەڵام رەنگە ئەوە زۆر بخایەنێ. لێرەدا شێوازێکی نوێتان بۆ باس دەکەین کە زۆر ئاسانتر بێت. پاش سوود وەرگرتن لەو شێوازە هەر کاتێک پرۆگرامێک جام بکات، ئۆتۆماتیکی دادەخرێت. بێ ئەوەی کە هیچ هەنگاوێک بگریتە بەر. بۆ ئەم مەبەستە: لە قائیمەی Start بچۆ سەر فرمانی Run و پاشان دەستەواژەی Regedit بنووسە و دوگمەی Enter لێبدە. ئەوکاتە پەنجەرەی ریجستەری دەکرێتەوە. ئێستابچۆ سەر ئەم بەشە HKEY_CURRENT_USER/Control Panel/Desktop و لەبەشی دیکەی ریجستەری لەسەر فرمانی AutoEndTAsks دوو جار کلیک بکە. لە پەنجەرە بچووکەکە لەبەشی Value Datga ژمارەی (0) بکە بە (1) و پاشان دوگمەی OK لێبدە و ریجستەری دابخە. سیستەمەکە سەرلەنوێ ریستارت بکەوە.