*زۆربەى خەڵک کۆمپیوتەر بەحاسیبەیەک بژمێر دادەنێت . بەڵام لە ڕاستیدا وانییە چونکە کۆمپیوتەرتەنیا ئامرازێکى ژمێریارى نییە ،
بگرە کۆمپی وتەرە ئامێرێکە کەتواناى ئەنجام گەیاندنى لێکدانەوەى زۆر پرسیارى ئەستەمى بیر کاری و گشت کردارەکانى جیا لەبیرکارى ، پیتەکان و ژمارەییەکان ، گشت ئەو هێمایانەى کەئێمە بۆ دەربڕینى بابەتى جۆراوجۆر کەڵکى لیوەردەگرین ، ئەنجام دەدا . کۆمپیوتەر لەسەر ئەم هێمایانەبە شێوازى داواکراو لەڕگەى کۆمەڵە فرمانێک بەناوى پرۆگرام یان بەرنامە کاردەکات . بەسپاردنى بەرنامەى ئەوتۆ بەکۆمپیوتەرەکان ، مرۆڤ دەتوانێ ماوەیەکى زیاتر خۆى بۆ توێژینەوە وداهێنان خەریک کات ، کەواتە کۆمپیوتەر زەنێکى بەهیزکراوە کە کات و زەمەنێکى زۆر بۆ مرۆڤ دەگێڕێتەوە تابە سیستمێکى لیکدانەوەى خێراو وردى زانیارییە و بەجۆرێک داڕێژراوە تابە شێوەیەکى ئۆتۆماتیکى زانیارییە کاڵەکان وەرگرێ و دایبکا، لێکیان بداتەوە و لەئاکامدا لەسەر بنەماى فرمانەکانى بەرنامەیەکى داکراو outoputresults ئەنجامى کۆتایى
بەدەستەوە بدات .Stored program
-1توانایى خێرایى ووردبینى کۆمپیتەر
کۆمپیتەر کە کردارەکان قۆناغ بە قۆناغ بەڕێوەدەبا . دەتوانێ ژمارەکان کۆبکاتەوە لێکیشیان دەرکا . بە بەراوردکردنى پیتەکانیان لەسەر شێوەى ئەلف وبێ ڕێکیان بخا وپیت و ژمارەکان کۆپى بکاو یان بیان گوازێتەوە .لەم کردەوەیەدا شتێکى گرنگ وبەرچاو هەست پێناکرێ . بەڵام ئەوەى کەجێى سەرنجە خێرایى کۆمپیتەرە .(speed) کاتى پێویستى کۆمپیتەرەکان بۆ بەڕێوەبردنى کردارە سەرەکییەکانى وەک کۆکردن و کەم کردن لەچەند میکرۆ چرکە (واتە یەک لەملیۆنى چرکە ) بۆ کۆمپیتەرە بچووکەکان تێناپەرێ بۆ کۆمپیتەرە جۆراوجۆرەکانى دیکەش لە چەندین نائۆچرکە (یە لەملیارى چرکە ) یان پیکۆ چرکە (یەک لە تریلۆنى چرکە ) تێناپەرێ . هەروەها کۆمپیوتەرە بچووکەکان دەتوانن سەدان هەزارکردارلەیەک چرکەدا ئەنجام بدەن و ئەوەلەکاتێکد ایە کە کۆمپیوتەرە مەزنەکان دەتوانن لەچرکەیەکدا چەندین ملیۆن کرداربەڕێوەببەن . سەرەڕاى خێرایى ، کۆمپیوتەرەکان زۆر وردبینن مەدارەکانى کۆمپتەر ئەلکترۆنین و هیچ بەشێکى مەکانیکى تێدانییە . (ACCURATE)
هەربۆیە ماندووبون و وەستانێکى ئەوتۆیان تێدا بەدی ناکرێ و دەتوانن لەهەرچرکەیەکدا سەدان هەزار (یاملیۆنان ) کردارى ژمێریارى ئەنجام بدەن . ئەوبازنە ئەلکترۆنیانە دەتوانن بۆماوەیەکى دوورودرێژ بەبێ هەلەَ کاربکەن . ئەگەر پێدارەوەکان بەکۆمپیوتەر دروست و هەروەها کۆفرمانەکانى بەرنامە جێگاى متمانە بن. ئەوکاتە دەتوانین چاوەڕوانى وەرگرتەى وردیش لەکۆمپیوتەر بین ڕەنگە ئێمەى واژەى دانى زەبڵ – وەرگرتنى زەبڵ
(in grabag-out grabag) بەقەولى کوردى چ بچێنى ئەو دەدرویە وەمان بیستبێ. واتە چ شتێکتان خستبێًتە ناو کۆمپیوتەرهەرئەوەشى لێوەردەگیرێتەوە کەئەوەش ئەوراستییە دەردەخا کەهەڵەى کۆمپیوتەرىلە پێدراوى هەڵەو بەرنامەى هەڵە ڕوودەدا کەئەوەش تاوانى مرۆڤە . نەک کۆمپیوتەر لە coputer errors
2-توانایى لێکدانەوەى کۆمپیوتەر
لێکدانەوەى کۆمپیوتەرى کارکردن لەسەر (MANIPULATE)ئەوهێمایانە دەگرێتەوە کە مرۆڤ بۆ نیشاندانى چەمک واتاى جۆراوجۆر کەڵکى لێوەردەگرێ . ئێمە بەزۆرى لەجۆرى هێماکان کەکردارو چەمک دەردەخەن کەڵک وەردەگرین . کۆمەڵگاى ئینسانى زیاتر لە هەزاران ساڵە لەپیت
letters و ژمارەى (NUMBERS) وگشت هێماکان کورتکراوەکان کەڵک وەردەگرێت و لێکدانەوەى کۆمپیوتەرى خێراترین و وردترین شێوەى ئەنجمادانى ئەو ئەرکانەیە .
|