ئیمەیڵ ( Wmail )یەکێکە لەو بوارە گرنگانەى کە دەورێکى چالاک و پێشکەوتووى هەیە لەم سەردەمەى ئەمڕۆدا لە ڕێگەى هێڵى ئینتەرنێتەوە کارى پێدەکرێت ، بۆ گەیاندنى زانیاریەکان لە نێوان سەرجەم دام و دەزگاکان ، کۆمپانیاکان ، خەڵک .... هتددا . بەناردنى بابەتەکانیان بۆ یەکترى بەڕێگەیەکى خێرا و پێشکەوتوو زانیاریەکان دەگوازرێتەوە ، لەم سەردەمەى ئەمڕۆدا گرنگى تایبەتى خۆى هەیە هەریەکە لە ئێمەش دەتوانین ببینە خاوەن ئیمەیڵ ( Email )ى خۆمان دەتوانین زانیارى یان ئەو بابەتانەى پێویستمانە بینێرین بۆ هاوڕێیانمان یان لەوانەوە بۆمان بێتەوە ئەمە دەبێتە ناونیشانى ئێمە ، دەتوانین بەکارى بهێنین بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ هاوڕێیانماندا بەهۆى YAHOO Messenger یان هیتر ... پاش ئەوەى ئەو کۆمپیوتەرەى کارى لەسەر دەکەین دەتوانین ئیمەیڵ ( Email )ە کە دروست بکەین یان بیکەینەوە لەهەر جێگەیەک کە ئینتەرنێتى لێ بێت بەم جۆرەى خوارەوە : سەرەتا دەچینە سەر Internet Explorer یان لەسەر شاشە بیکەرەوە یان لە Start > Internet Explorer ئەم پەیجە دەکرێتەوە .
پاشان لەبەشى Addressدا ناوى سایتى یاهوو Yahoo دەنوسین بەم جۆرە www.yahoo.com وەک لە وێنەى ( 1 )دا دیارە ..

پاشان پەڕگەى یاهوو ( Yahoo ) دەکرێتەوە بەم جۆرە وەک لە وێنەى ( 2 )دا دیارە

پاش کردنەوەى پەڕگەکە دەچینە سەر بەشى Mail وەک لە وێنەى ( 2 )دا دیارە ، کلیکى لەسەر دەکەین و ئەم بەشە دەکرێتەوە وەک لە وێنەى ( 3)دا دیارە .

بەشى دروست کردنى ئیمەیڵ دەکرێتەوە وەک وێنەى ( 4)دا دیارە .

1 : بۆ نوسینى ناوى یەکەم ناوى خۆت .
2 : بۆ نوسینى ناوى دووەمى ناوى باوک یان هەر ناوێکى تر .
3 : بۆ هەڵبژاردنى ڕەگەز ، بۆ نێر ( Male ) بۆ مێ ( Female ) .
4 : بۆ دیارى کردنى ڕۆژ و مانگ و ساڵى لە دایک بوون .
5 : بۆ هەڵبژاردنى شوێنى نیشتەجێ بوون لەبەرئەوەى ئێمە لە کوردستانین ئەوە Iraq دیارى دەکەین .
6 : بۆ نوسینى ئەو ناوەى کە ئەمانەوێت بیکەین بە ئیمەیڵ ئەو ناوە دەنوسین کە دەمانەوێت .
7 : بۆ نوسینى ژمارەیان ووشەى نهێنى بۆ ئەوەى لە خۆمان زیاتر کەس نەتوانێت ئیمەیڵەکە بکاتەوە و دەسکارى بکات ( نابێت ئەو ژمارە یان ووشە نهێنیەى دەینوسین لە شەش ووشە کەمتر بێت .
8 : بۆ دووبارە نوسینەوەى ژمارەى نهێنیەکە .
9 : پرسیارێک هەڵدەبژێرین .
10 : ناوى هاوڕێیەکت یان کەسێک بنوسە .
11 : ئەو ژمارەیە دەنوسین کە ئەمانداتێ ژمارەکە لە خاڵى ( 12 )دا نوسراوە نابێت بەهەڵە بنوسرێت
12 : ئەو ژمارەیە کە ئەمانداتێ و لەخاڵى یانزەدا ئەو نوسین .
13 : ئەو بۆکسە بچوکەى کە ئەمانداتێ کە نوسراوە ( do you agree ? ) دیارى دەکەین .
14 : پاش دڵنیابوون لەو شتانەى کە کردوومانە و نووسیومانە کلیک لەسەر create my account پاش ئەوە ئەگەر هەڵەمان هەبوو بە ڕەنگى سور دیارى دەکات و هەڵەکان چاک دەکەین و ئەو پاسۆردە ئەسڕینەوە و دووبارە ئەى نووسینەوە پاشان خاڵى ( 14 ) کە نوسراوە create my account دیارى دەکەین . ئەگەر کارەکەمان تەواو بوو بۆکسێکامان ئەداتێ و ناوى ئیمەیڵەکەمان ئەداتێ ، نابێت ئیمەڵەکە و ووشە نهێنیەکەمان بیر بچێتەوە چونکە ناتوانین بیکەینەوە ئیمەیڵەکەمان .
چۆنیەتى کردنەوەى ئیمەیڵە و ناردنى ئیمەیڵ
سەرەتا دەچین سایتى yahoo دەکەینەوە پاشان دەچینە سەر بەشى mail وەک وێنەى ( 2 ) لەسەرەوە دیارە پاشان بەشێکى نوێ دەکرێتەوە ئیمەیڵەکە و ژمارە نهێنیەکەى تیادا دەنوسین وەک وێنەى ( 5 )

لە بەشى : yahoo ! ID ئیمەیڵەکە دەنووسین password ووشە نهێنیەکە دەنوسین پاشان کلیک لەسەر sign in دەکەین چاوەڕێ دەکەین تا ئیمەیڵەکەمان دەکرێتەوە وەک وێنەى ( 6 )

کلیک لەسەر بەشى Inbox دەکەین بۆ خوێندنەوەى ئەو ئیمەیڵانەى بۆمان هاتووە پاشان ئەگەر ئیمەیڵمان هەبوو دەکرێنەوە ، بۆ خوێندنەوەى ئیمەیڵەکان لەژێر بەشى Subject کلیک دەکەین بۆ خوێندنەوەیان چونکە بابەتەکە لەویادا نوسراوە وەک وێنەى ( 7 )

ئەگەر ویستمان ئیمەیڵ بۆ کەسێک بنێرین بنێرین کلیک لەسەر بەشى new دەکەین بەشێکى نوێ دەکرێتەوە وەک وێنەى ( 8 )

لە بەشى TOدا ئیمەیڵى ئەو کەسە نوسیت کە ئەتەوێت ئیمەیڵى بۆ بنێرى وەک [email protected] لە بەشى Cc:دا ئیمەیڵى کەسێکى تر ئەنووسى ئەگەر ویستت یەک بابەتیان بۆ بنێریت ، لە بەشى Subject ناونیشانى ئیمەیڵەکەت ئەنووسیت بۆ نموونە ئەنووسیت Hi ، پاشان لەبەشى خوارەوە بەشێکى سپیمان ئەداتێ چ نووسین و بابەتێک بتەوێت بینوسە ئەتوانى ڕەنگە بکەیت دەسکارى نوسینەکە بکەیت پاش تەواو بوونى ئەوە کلیک لەسەر بەشى Send بکە بۆ ناردنى ئیمەیڵەکە ئەگەر ئیمەیڵەکەت نارد ئاگادارت دەکاتەوە نامەیەکت ئەداتێ وەک وێنەى ( 9 )

پاشان کلیک لەسەر OK دەکەین .
ئا : زەردەشت على