*له‌وانه‌یه زۆربه‌مان ڕۆژانه ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام بۆ کاری تر،به‌ڵام له راستیدا رێگه‌یه‌کی زۆر باشه بۆ گه‌شتن به وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی سه‌ره‌وه‌مان . له RUN دا ئه‌نوسین Eventvwr.msc و په نجه‌ره‌ی Event viewer مان بۆ ئه‌کرێته‌وه،له‌سه‌ر systemکلیک ئه‌که‌ین ، له لای راستی په‌نجه‌ره‌که‌وه به پێی ئه‌و کات و مێژوه‌ی که نوسراون و په‌یوه‌ندییان به روداوه‌کانی کۆمپیوته‌ره‌که‌مانه‌وه هه‌یه،هه‌ر له کردنه‌وه‌ی پرۆگرامێک و رودانی هه‌ڵه‌و کارابونی ڤایرۆس و....هتد.به‌راورد کردنی ئه‌و کاته‌ی که خۆمان کۆمپیوته‌ره‌که‌مان کوژاندۆته‌وه و وه کاته ئاماژه پێکراوه‌کانی ئه‌م لیسته،بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێت که ئیش به کۆمپیوته‌ره‌که‌مان کراوه له‌و کاتانه‌ی که خۆمان ئیشمان پێی نه‌کردووه. بۆ سرینه‌وه‌ی ئه‌م تۆمارانه‌ش ،باشتروایه پێش کوژاندنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بێت ، برۆ له Action.کلیک له(Clear all Events) بکه‌و پاشان No .ئه‌مه بۆ ئه‌وه باشه که کاتێک کۆمپیوته‌ره‌که‌ت کرده‌وه، ئه‌گه‌ر له Event Veiwer تۆمار هه‌بوو مانای وایه کار به کۆمپیوته‌ره‌که‌ت کراوه...له لایه ن که سێکى ترەوه .