*زۆر جار بۆ گەشتێک دەچین بە ئاواتین کە کۆمپیوتەرەکەمان لەگەڵ خۆمان ببیەن تا ئەو داتایانەى لەسەر کۆمپیوتەرەکەمان بیانگوازینەوە یان ئاڵ گۆڕیەک لە داتاکاندا بکەین ، ئەگەر کۆمپیوتەرەکە جۆرى لاپ تۆپ بێت ئەوا کێشەى کەمترە لە دیسک تۆپ بۆ گواستنەوە ، گەر هاتوو لە کۆمپیوتەرکەمان دوور بین و پێویستیمان بە داتایەک یان فایلێک بێت چی بکەین ؟ ئەوە لە ڕێگەى ماڵپەرى Team viewer زۆر بە سانا دەتوانین لە ڕێگەى کۆمپیوتەرێکى ترەوە کارەکانمان بە ئەنجام بگەێنین تەنانەت دەتوانین پڕۆگرامى ناو کۆمپیوتەرەکەمان بکەینەوە و کارى خۆمانى پێ بکەین ، وە دەتوانین داگیرساندن و کوژاندنەوەى کۆمپیوتەرەکەشمان ئەنجام بدەین ، پاش سەردانى کردنى ماڵپەرى Team viewer ئەوا پڕۆگرامەکە دابەزێنە کە قەبارەکەى تەنها 2 مێگا بایتە و بە خۆراییە ، دواى داگرتنى پڕۆگرامەکە ماڵپەرەکە خۆى کۆدێکى چەند ژمارەییت پێدەبەخشێت کە هەر کاتێک ئەو کۆدەت لێ دا ئەوا کۆمپیوتەرەکەت دەکرێتەوە ، چونکە ئەو کۆدە تایبەتە بە کۆمپیوتەرەکەى خۆت . ئا : زەردەشت على |