سەرەتا دەچین لیستى (start)دەکەینەوە وپاشان کلیک لە فەرمانى(control panel)دەکەین ،لێرەدا چەند ئایکۆنیک هەیە پێویستە لە بەشى (User Accounts )دەبڵ کلیک بکەین. پاشان پەنجەرەیەک دەکرێتەوە کە لە چەند بەشێک پێک هاتووە: Create a password for your account Change your picture Change your account name Change your account type Manage another account Turn user account control on or of لە بەشى یەکەمدا واتە بەشى(Create a password for your account)کلیک دەکەین پاشان پەنجەرەیەکى تر دەکرێتەوە کە لە سێ بۆشایى پێکهاتووە،لە بۆ شایى یەکەمدا ئەو پاسۆردە دەنوسین کە دەمانەوێت ببێتە پارێزەر بۆ کۆمپیوتەرکەمان لە بوشایى دووەمدا هەمان پاسۆرد دووبارە دەکەینەوە بۆ دڵنیابوون، پاشان لەسەر فەرمانى(create password)کلیک دەکەین بۆ کۆتایى هێنان بە کارەکەمان. ئێستا ئەگەر (restart)بکەین ئەوا راستەوخۆ داواى وشەى نهێنیمان لێدەکات. ئەگەر ویستمان پاسۆردەکە لابەرین دووبارە دەچینەوە سەر لیستى (start) وپاشان فەرمانى (control panel) هەڵدەبژێرین پاشان(User Accounts)کلیک دەکەین، هەمان پەنجەرەمان بۆ دەکرێتەوە،بەڵام ئەم جارە بەشێک زیاد بووە کە بەشى (remove your account name)ە ئەگەر بمانەوێت ئەو پاسۆردەى دامان ناوە بیسڕینەوە،ئەوا لەم بەشە واتە:( remove your account name)کلیک دەکەین. پاشان پەنجەرەیەکە دەگۆرێت دەبێت لەو بۆشاییەى کە پێَداوین ئەو پاسۆردە بنوسین کە یەکەمجار دامان ناوە، دواى نوسینى پاسۆردەکە کلیک لە بەشى ( password remove) دەکەینو بۆ سڕینەوەى پاسۆردەکە.
ئا : زەردەشت على