* بۆ دانانى پاسۆرد لە سەر کۆمپیوتەر زۆر رێگا هەیە،لەوانە:لە رێگەى کۆنترۆڵ پەنێڵ،یوزەر و ئەکاونت.
بەڵام بە لاى منەوە ئەم پاسۆردە جێگەى متمانە نیە کەسانى تر بە ئاسانى دەتوانن لاى ببەن وبچنە ناو کۆمپیوتەرکانمانەوە.ئێمە لێرەدا لە ڕێگەى کۆماندى( Run)ەوە دەمانەوێت پاسۆرد بۆ کۆمپیوتەرەکەمان دابنێن کەوا زۆر بە هێزترە لە ڕێگاکانى پێشو وکەسانى تر تەنها لە رێگەى فۆرماتکردنەوە دەتوانن ئەم جۆرە پاسۆردە لاببەن.سەرەتا لە لیستى ستارت لە بەشى (Run)دا دەستەواژەى(syskey)دەنووسین و ئینجا ئینتەر دەکەین.دواى هەنگاوەکانى سەرەوە پە نجەرەیەکیتر دێتە پێش، لەو پە نجەرەیەى دەکرێتەوە کلیک لە سەر دوگمەى(update)دەکەین.دواتر لەو پە نجەرەیەى دەکرێتەوە بەشى(password startup)چالاک دەکەین و لە هەردوو بۆکسى (password)و(confirm)دا دوو جار پاسۆردەکە وەکو خۆى دەنووسینەوە و okدەکەین.بەم شێوەیە پاسۆردەکەمان دانا بۆ کۆمپیوتەرەکەمان. ئەگەر بیشمانەوێت دووبارە پاسۆردەکە لابەرین ئەوا بەشى (password General system) ئەکتیڤ دەکەین و ئینجا بەشى ( locally store startup key)چالاک دەکەین و دواتر okدەکەین وجارێکى تر پاسۆردەکەمان دەنووسینەوە و دەبینین پاسۆردەکەمان لاچووە و نەماوە. ئا : زەردەشت على |