ئه‌و خه‌ونه‌ی كه دواجار هاته دی ...
ئه‌م جاره‌ش به خۆشحاڵيه‌وه هه‌ستاين به ئاماده كردنی پڕۆگرامێك كه به يه‌كجاری ڕزگارتان ده‌كات له كێشه‌ی كليل له به‌رنامه‌ی كاسپه‌رسكای دا .
چۆنێتی كاری ئامێره‌كه :
ئه‌م ئامێره بريتيه له پڕۆگرامێكی بچوك كه له لايه‌ن زوحاك ه‌وه پڕۆگرامی بۆ داڕێژراوه و هه‌ڵده‌ستێت بۆ گۆڕانكاری كردن له چه‌ند فايلێكی به‌رنامه‌ی كاسپه‌رسكای و گۆڕينی زانياريه‌كانی تايبه‌ت به كرداری چالاك كردن ، به‌مه‌ش وا له به‌رنامه‌كه ده‌كات كه هه‌مو كليلێك وه‌ربگرێت ، بێ ئه‌وه‌ی BlackList ببێت . به شێوه‌يه‌ك كه ئه‌گه‌ر كليليش به كار نه‌هێنی به شێوه‌ی Trial ده‌توانی 2048 ڕۆژ وه‌رگری بێ به‌رامبه‌ر.
له گه‌ڵ چ وه‌شانێك كار ده‌كات:
ئه‌م به‌رنامه‌يه له گه‌ڵ گشت وه‌شانه‌كانی كاسپه‌رسكای دا كار ده‌كات له‌وانه (كاسپه‌رسكای ٧ و ٨ و ٢٠١٠ و ٢٠١١ و PURE) هه‌ر دوو جۆری Internet Security و AntiVirus .
داگرتنی ئامێره‌كه
له به‌ر ئه‌وه‌ی كاسپه‌رسكای ئه‌م ئامێره نه‌سڕێته‌وه ...
وشه‌ی نهێنی له سه‌ر دانراوه كه بريتيه له koordy
ئه‌و كێشانه چين كه دروست ده‌بن:
-
ئه‌م ئامێره له لايه‌ن كاسپه‌رسكایه‌وه به (ئامێری هاك كردن) ده‌يناسێنێت به ناوی (Hacktool.Kiser) ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی به كار ده‌هێنێت بۆ شكاندنی كاسپه‌رسكای، بێگومان ئه‌مه‌ش دوره له ڕاستيه‌وه، له به‌ر ئه‌وه هه‌ر كاتێك ئه‌و هه‌ڵه‌يه‌ی نيشان دا كليك له (Add To Execution) بكه.
-
هه‌ر هه‌ڵه‌يه‌كت توش بوو له كليله‌كاندا له دوای به كار هێنانی ئه‌م ئامێره ، ئه‌وا (License Cleaner) به كار بهێنه كه له به‌رنامه‌كه‌دا هه‌يه ، به‌مه‌ش گشت كليله‌كان ده‌سڕێته‌وه و ده‌توانی ديسانه‌وه كليلی نوێ به كار بهێنيت.
دوای ئه‌وه‌ی فايله‌كه‌ت داگرت به به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی WinRar بيكه‌ره‌وه و هه‌ر كاتێك داوای وشه‌ی نهێنی كرد ئه‌وا (koordy) به كار بهێنه.
چۆنێتی به كار هێنانی ئه‌م ئامێره :
-
سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی كاسپه‌رسكای دابه‌زێنه و له كاتی تۆمار كردن دا كليك له سه‌ر (Activate Later) بكه.
-
دوای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه دابه‌زی ، هه‌وڵ بده (Self Defense) له كار بخه‌ی له ڕێی (Setting) ه‌وه ، ئه‌مه‌ش له وه‌شانێكه‌وه بۆ وه‌شانێكی تر شێوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت .
-
پاشان كاسپه‌رسكای داخه‌ره‌وه ، به كليكی ڕاست كردن له سه‌ر (Tray icon) ی به‌رنامه‌كه‌وه له ته‌نيشت سه‌عاتی Taskbar و پاشان بچۆره سه‌ر Exit ...
-
ئێستا به‌رنامه‌كه بكه‌ره‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ت ئه‌نجام دابێ ، ئه‌وا به‌رنامه‌كه به‌م شێوه‌يه‌ی خواره‌وه ده‌كرێته‌وه :
-
ئه‌گه‌ر نا به‌م شێوه‌يه ده‌رده‌كه‌وێت و ناتوانی به كاری بهێنی ، چونكه دوگمه‌كان ناچالاكن :
-
پاشان كليك له (Apply Ultimate Solution) بكه ، پاشان ديالۆگێكت بۆ ده‌كرێته‌وه كه پێت ده‌ڵێ كاره‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه، به‌م شێوه‌يه‌ی خواره‌وه .
-
ئێستا به‌رنامه‌كه داخه‌ره‌وه و كاسپه‌رسكای بكه‌ره‌وه و كليلێك به كار بهێنه بۆ چالاك كردنی ، ئه‌گه‌ر كليليشت لا نيه ده‌توانی له ڕێی ئينته‌رنێته‌وه و به Trial چالاكی بكه‌ی و ٢٠٤٨ ڕۆژ وه‌رگری .
سه‌ره‌تا كليك له سه‌ر (Activate Trial Version) بكه و كليك له Next بكه :
ئێستا چاوه‌ڕێ بكه تا كرداره‌كه ته‌واو ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی كرداره‌كه ته‌واو بوو ده‌بينی كه ٢٠٤٨ ڕۆژت وه‌رگرتوه كه ده‌كاته نزيكه‌ی ٦ ساڵ . پيرۆزه.

هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تا دا باسمان كرد كاسپه‌رسكای هه‌ندێك فايلی ناو فۆڵده‌ری كاسپه‌رسكای وه‌ك ڤايرۆس ده‌ناسێنێت ، ئه‌مه‌ش دوره له ڕاستيه‌وه ، له به‌ر ئه‌وه‌يه كه ئه‌م فايلانه بۆ هاك كردنی كاسپه‌ر به كار ده‌هێنرێت ، هه‌ر كاتێك ئه‌و ئاگادار كردنه‌وه‌يه‌ی هێنا كليك له سه‌ر (Add to Execution) بكه . به‌م شێوه‌يه‌ی خواره‌وه :
له باره‌ی منه‌وه
سه‌رچاوه : ته‌لارساز