ئه‌مساڵ گووگڵ یه‌که‌م مۆبایلی خۆی بڵاوده‌کاته‌وه
كۆمپانیای گووگڵی ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاند که ئێستا مۆبایله‌که‌یبه‌رهه‌مهێناوه و ئێستا خستوویه‌تیه به‌رده‌ست کارمه‌ندانی تا به‌کاریبێنن و تاقی بکه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی دڵنیا بن که یه‌که‌م به‌رهه‌میمۆبایلیان سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. کۆمپانیای گووگڵ ڕایگه‌یاند که ئێستامۆبایله‌که له‌ژێر تاقیکردنه‌وه دایه له‌لایه‌ن کارمه‌ندانه‌وه، ئه‌وانبه‌کاری دێنن پاشان سه‌رنج و تێبینی خۆیان ده‌ڵێن. گووگڵ له درێژه‌داگووتی: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی مۆبایله‌که‌مان تایبه‌ته‌به گووگڵ ناتوانین هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌یه‌وه بده‌ین. دوایته‌واوبوونی تاقیکردنه‌وه‌که ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویست ده‌ده‌ین. |