وڵاتی هیند ڕایگه‌یاند که لاپتۆپێکی دروستکردووه که نرخه‌که‌ی ته‌نها 35 دۆلاری ئه‌مریکیه. ئه‌م لاپتۆپه هه‌ستیاره(له‌مس) و به تایبه‌ت بۆ قوتابیان دروستکراوه و یارمه‌تی قوتابیان ده‌دات که له قۆناغی بنه‌ڕه‌تیه‌وه تا زانکۆ کۆمپیوته‌ر به‌کاربێنن.
![]() ئه‌م ئامێره که له‌لایه‌ن په‌یمانگای هیندستان بۆ ته‌کنه‌لۆژیا و په‌یمانگای هیندستان بۆ زانست په‌ره‌ی پێده‌درێت، یارمه‌تیده‌رێکه بۆئه‌وه‌ی قوتابیان زیاتر فێربن و به‌هره ته‌کنیکیه‌کانیان زیاتر بێت بۆئه‌وه‌ی ئابووری هیندستان به‌ره‌و پێش بچێت. وا مه‌زه‌نده ده‌کرێت که به‌کارهێنه‌ری یه‌که‌می ئه‌م ئامێره ئه‌و قوتابیانه بێت که ساڵی داهاتوو له زانکۆ وانه‌ی لینۆکس ده‌خوێنن.
ووته‌بێژێکی حکومه‌تی هیندستان به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند که وه‌زاره‌ت هه‌ڵده‌ستێ به دامه‌زراندنی هێڵی ئینته‌رنێت بۆ ئه‌و 22هه‌زار کۆلێژه‌ی هه‌یه‌تی تا قوتابیان بتوانن سود له‌و ئامێره 35 دۆلاریه وه‌رگرن.
|