تۆ ئێستا له‌ ناوه‌وه‌ نيت ! چوونه‌ ناوه‌وه‌

بورجی ئيڤڵ

بورجی ئیڤڵ

له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری فه‌ره‌نسی (غۆستاف ئیڤڵ) 1832ـــ1923 دروست کراوه .

ئه‌م ئه‌ندازیاره‌ له‌ ته‌مه‌نی 51 ساڵیدا و له‌گه‌ڵ (50) ئه‌ندازیاریتردا هه‌ستا به‌ ئاماده‌کردنی (5300) کێشراو بۆ پارچه‌کانی بورجی ئیڤڵ. له‌ ساڵی 1889 دا ته‌واو بووه‌ و ، ئێستا ئه‌م بورجه‌ ته‌مه‌نی 118 ساڵه‌ .

* دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که‌ بڕیار بوو بورجه‌که‌ی تێدا دروست بکرێتسکاڵایان دژ به‌ غوستاف ئیڤڵ به‌رزکرده‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر زه‌ره‌رێك بکه‌ن ئه‌وه‌ ده‌بێت غوستاف بیگرێته‌ ئه‌ستۆ ... ئه‌مه‌ ی دوایش ڕه‌زامه‌ندی نواند .

* ئه‌م بورجه‌ (1800) پارچه‌ پۆڵای تێدا سه‌رف کراوه‌.

* 230 کرێکار بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو ساڵ کاریان تێدا کردووه‌ ... ته‌نها یه‌ك کرێکار گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

* 6.5 ملیۆن فرنکی فرنسی تێچووه‌ ... حکومه‌تی فه‌ره‌نسی 1.5 ملیۆن دابینکردبوو 500 ملیۆن فرنکه‌که‌ی تریشی پێویست بوو غوستاف ئیڤڵ خۆی بیدات به‌تایبه‌تی له‌ داهاتی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ دێنه‌ سه‌یرکردنی بورجه‌که‌. وه‌ به‌رهێنانی بورجه‌که‌ش بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ درابوو به‌ غوستاف ئیڤڵ.

ئه‌م بورجه‌ به‌رگه‌ی ڕه‌شه‌بایه‌ك ده‌گرێت که‌ خێرایی یه‌که‌ی 250کم/یه‌ك سه‌عات بێت. له‌ پاریسیشدا تا ئێستا ڕه‌شه‌بای ئه‌وه‌نده‌ خێراڕووی نه‌داوه‌. وه‌ له‌ کاتی ڕه‌شه‌بای به‌هێزیشدا ئه‌م بورجه‌ له‌ 10سمزیاتر لار نابێته‌وه‌.


  *
وه‌ له‌ ڕۆژانی گه‌رمدا (18سم) ده‌کشێت.

  *
ئه‌وه‌شمان له‌ بیر نه‌چێت که‌ ئه‌م بورجه‌ به‌رزی یه‌که‌ی 302م ده‌بێت.

 

ته‌لارساز